مەسرور بارزانی، لەگەڵ فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندروستی ئوردن و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە

لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، وەزیری تەندروستی ئوردن، سڵاو و رێزی شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردنی بەمەسرور بارزانی گەیاندووە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاریکاری و هەمانگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشانداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ئاماژەیان بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دا و،سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی بەردوامیی ئوردن و بە تایبەتی شا عەبدوڵلا  لەهەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە .

لەو دیدارەدا، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بوو لە بواری تەندروستی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونیسەرکەوتووی شانشینی ئوردن.