بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گیانی لەدەستداو چوار سەرنشینیش برینداربوون

 

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیان

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر ڕێگای کەلار + سلێمانی و نزیک گوندی تازە دێ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا پیکاب خۆی کێشا بە هێمایەکیلێواری شەقامەکەدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی عەمید (ادریس محمد مەولود ) لەدایکبووی 1970 دانیستووی کەلارشەهیدان بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گیانی لەدەستداو چوار سەرنشینیش برینداربوون

 

لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوەو بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەیپزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە

.

     عەقیدی مافپەروەر

    علی جەمال قدووری

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

2023612