بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ غەشکردن لەتاقیکردنەوەکاندا چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەنیازبوون لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکانداغەش (قۆپیە) بکەن.
دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیکردنەوە گشتییەکانداغەش بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربکرێن .
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر دوو ئامێری بێ تەل و مۆبایل و چەند کەلوپەلێکی ترو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا کەتۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبهێنن.
لەئێستادا تۆمەتباران:
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.