ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٥ کوژراو و ١٤٥ بریندار

 

دەسەڵاتدارانی پاکستان ڕایگەیاند کە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی کە ناوچەکانی باکوری ڕۆژاوای وڵاتەکەی گرتەوەو بووە هۆی داڕمانی چەند ماڵێک، زیادی کرد و 25 کوژراو و 145 برینداری لێکەوتەوە.

 

وە تۆڕیئەی بی سی نیوزی ئەمریکی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە کە باران بارین ناوچەکانیبەنوو،لەکی مەروەتوکەراکلەپارێزگایخەیبەر پەختونخوای گرتووەتەوە، و بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دارەکان و لەناوچوون لە تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا.

 

دوێنێ (شەممە)، شێهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە لەدەستدانی گیانی بەهۆی باران وبا، دەسەڵاتدارانیشی ئاڕاستە کرد بۆ بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری.

 

جێگای سەرنجە ساڵی ڕابردوو بارانبارینی وەرزی گەرما و لافاو پاکستانی گرتەوە و زیاتر لە هەزار و 700 کەس گیانیان لەدەستدا ونزیکەی 33 ملیۆن کەسی دیکە کاریگەرییان لەسەر دروستکرد و نزیکەی 8 ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.