دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی

 

سه‌‌‌رۆک بارزانی به‌‌‌شداریی له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی 12ـی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا ده‌‌‌کات

 

ڕۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ 10ی حوزەیرانی 2023 له‌‌‌ شاری هه‌‌‌ولێر به‌‌‌ به‌‌‌شداری سه‌‌‌رۆک بارزانی دوازده‌‌‌یه‌‌‌مین کۆنگره‌‌‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا ده‌‌‌ستیپێکرد و تیایدا سه‌‌‌رۆک بارزانی وتارێکی پێشکه‌‌‌ش کرد.

 

سه‌‌‌رۆک بارزانی له‌‌‌ وتاره‌‌‌که‌‌‌یدا سه‌‌‌ره‌‌‌تا به‌‌‌خێرهاتنی میوانه‌‌‌کانی بۆ شاری هه‌‌‌ولێر کرد و هیوای سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی بۆ خواستن و رایگه‌‌‌یاند، هیوادارمکۆنگره‌‌‌که‌‌‌تان سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو بێت و له‌‌‌ئاستی داواکاری جه‌‌‌ماوەرەکەتان بێت. هه‌‌‌روه‌‌‌ها رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریای له‌‌‌شۆڕشه‌‌‌کانی ئه‌‌‌یلوول و گوڵان به‌‌‌رز نرخاند و پێزانینی بۆ هه‌‌‌وڵ و تێکۆشانی له‌‌‌شکری رۆژ له‌‌‌شه‌‌‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش هه‌‌‌بوو که‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌یان شه‌‌‌هیدیان پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ نیشتمان کرد.

 

سه‌‌‌رۆک بارزانی هیوای خواست بارودۆخێک دروست بێت که‌‌‌ بتوانن بگه‌‌‌رێنه‌‌‌وه‌‌‌ زێدی باب و باپیران و به‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوویی رووبه‌‌‌ڕووی ته‌‌‌حه‌‌‌دیاته‌‌‌کانببنه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها داواشی کرد دۆستایه‌‌‌تی و هاوپه‌‌‌یمانیان زیاتر پته‌‌‌و بکه‌‌‌ن و گوتی، له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای رووداوه‌‌‌کانی سووریا له‌‌‌ ساڵی 2011ـه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌وامی پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی یه‌‌‌کڕیز و ته‌‌‌با و یه‌‌‌کڕه‌‌‌نگ بن و هه‌‌‌ر بڕیارێک پێتان باش بوو بیده‌‌‌ن.

 

ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ش کرد، ئێمه‌‌‌ پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان سێ کۆنگره‌‌‌ (دوو له‌‌‌ هه‌‌‌ولێر و یه‌‌‌ک له‌‌‌ دهۆک) ببه‌‌‌ستن بۆ خه‌‌‌بات وپێکه‌‌‌وه‌‌‌یی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی، به‌‌‌ڵام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ کۆسپ دروستکرا، بێگومان رێگه‌‌‌ی تێکۆشانی گه‌‌‌ل دوورودرێژە‌ و ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی ده‌‌‌بنه‌‌‌ کۆسپ له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌مده‌‌‌ستکه‌‌‌وته‌‌‌کان، باجه‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌ده‌‌‌ن.

 

سه‌‌‌رۆک بارزانی له‌‌‌ کۆتایی وتاره‌‌‌که‌‌‌یدا دووپاتی کرده‌‌‌وه‌‌‌، ئێمه‌‌‌ هه‌‌‌رده‌‌‌م پشتیوانی ئێوه‌‌‌ین له‌‌‌پێناو خه‌‌‌باتێکی راسته‌‌‌قینه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانیکه‌‌‌ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ دۆزی ره‌‌‌وای گه‌‌‌لی کورد بکات له‌‌‌ سووریا.