‎وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەیەکی لەسەر غازی شۆڤاژ بڵاوکردەوە

‎دەقی ڕوونکردنەوەکە:

‎روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

‎وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی هەردوو رووداوە جەرگبڕەکەی سلێمانی و دهۆک رادەگەیەنێت هیچ مۆڵەتێکی بۆ دانانی سیستەمی گەرمکەرەوەی غازی ماڵان و کارگەکان و شوێنە تایبەتەکان بە هیچ کۆمپانیایەک نەداوە، کە بە دەر لە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆ بێت.

‎هەر مۆڵەتێکیش لە هەر شوێنێکەوە درابێت، بە بێ ئاگاداری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بووە و، داوا لە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان دەکەین خۆیان لە بەکارهێنانی سیستەمی غاز بەدوور بگرن تا لە ڕێگای لێژنە تایبەتەکانەوە کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە سالامەتی بەکارهێنان.