بەپەلە.. مەسروربارزانی لەسەر هێرشەکانی ئێران پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ لە مەراسیمی کردنەوەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لە حکومەتی عێراق و وڵاتان و دەزگا نێودەوڵەتیەکان کرد هێرشە نارەواکانی ئێران رابگرن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوام دەبن لە خزمەتگوزارییەکان و بەڵێن دەدن کە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی ئارامە و هیچ کەس ناتوانێت ئەو ئارامییە بشێوێنیت
وتیشی بە توندی سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو هێرش و بۆردوومانانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان
سەبارەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک رایگەیاند داوای کردووەو لایەنی پەیوەندیداری راسپاردووە لێکۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە بکرێ.. بۆئەوەی جارێکیتر رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و جەختی لەوەشکردەوە بە هاوکاری نێوان هاوڵاتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانرێت رێگری لەو رووداوانە بکرێت.