سه‌‌‌گڤان دۆسکی، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی ئازادی شاری دهۆک رایگه‌‌‌یاند، به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مڕۆ سێشه‌‌‌ممه‌‌‌، گه‌‌‌نجێکی ته‌‌‌مه‌‌‌ن 27 ساڵ له‌‌‌نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی ئازادی به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی تای خوێنبه‌‌‌ربوون گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست دا.

وتیشی‌: "ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ دانیشتووی ناحیه‌‌‌ی باشیکی سه‌‌‌ر به‌‌‌ پارێزگای نه‌‌‌ینه‌‌‌وایه‌‌‌ و مه‌‌‌ڕوماڵات و مانگای به‌‌‌خێو ده‌‌‌کرد".

لای‌ خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ دکتۆر ئه‌‌‌فراسیاب موسا، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری ته‌‌‌ندروستیی دهۆک ڕایگەیاند، "گه‌‌‌نجێکی ته‌‌‌مه‌‌‌ن 27 ساڵ که‌‌‌ دانیشتووی ناحیه‌‌‌ی باشیکیسه‌‌‌ر به‌‌‌ پارێزگای نه‌‌‌ینه‌‌‌وا بووه‌‌‌، پێش سێ رۆژ سه‌‌‌ردانی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی ئازادیی کردووه‌‌‌ که‌‌‌ نیشانه‌‌‌کانی تای خوێنبه‌‌‌ربوونی لێده‌‌‌رکه‌‌‌وتبوون".

وتیشی‌: "گه‌‌‌نجه‌‌‌که‌‌‌ باری‌ ته‌‌‌ندروستی‌ خراپ بووه‌‌‌ و ئه‌‌‌مڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌‌‌ڕۆ گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست دا".

رۆژی دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ 5ی حوزه‌‌‌یرانی 2023، سه‌‌‌یف به‌‌‌در، وته‌‌‌بێژی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ته‌‌‌ندروستی عێراق رایگه‌‌‌یاند، تا ئێستا 20 که‌‌‌س له‌‌‌ عێراق وهه‌‌‌رێمی کوردستان به‌‌‌هۆی نه‌‌‌خۆشی تای خوێنبه‌‌‌ربوون گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌. جه‌‌‌ختیشیکرده‌‌‌وه‌‌‌، دۆخی نه‌‌‌خۆشییه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ژێر کۆنترۆڵدایه‌‌‌ و تائێستا به‌‌‌ سه‌‌‌دان که‌‌‌س له‌‌‌و په‌‌‌تایه‌‌‌ چاکبوونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.