مەسرور بارزانی سەڕەڕای گرفت و ئاستەنگەکان ، بەڵام خۆشبەختانە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و هەولێربەتایبەتی بەردەوامە

 

دەقی راگەیەندراوی مەسرور بارزانی:

 

ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.

 

گفتوگۆمان لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید کرد.

سەبارەت بە پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، جەختمان لە گرنگیی و پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنیماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە

 

لە تەوەرێکی دیکەدا ، گفتوگۆمان لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد ودووپاتمان کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت .

 

باڵیۆزی سوید ئاماژەی بەوە دا کە سەڕەڕای گرفت و ئاستەنگەکان ، بەڵام خۆشبەختانە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێمیکوردستان و هەولێر بەتایبەتی بەردەوامە

 

باشترکردنی دۆخی ئافرەتانی کوردستان و گرنگی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتان لە کایە جۆراجۆرەکاندا، تەوەرێکیدیکەی کۆبوونەوەکەمان بوو.