مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنەکانمان بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی دەبەینە سەر
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سیستەمی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان لە تویتێکدا رایگەیاند، "بەڵێنەکانمان بۆداهاتوویەکی دیجیتاڵی دەبەینە سەر"، گوتیشی: ئێستا دەتوانیت بازرگانییەکەت بە ئۆنڵاین تۆمار بکەیت لهڕێگهی(business.digital.gov.krd).
بەمەبەستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی و خێرایی لە راییکردنی کار و مامەڵەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆسەیتۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان بە دیجیتاڵی دەکات و لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەى ئەو پۆرتاڵە ئۆنلاینەی کە سەرۆکیحکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی پێداوە، داواکاری پێشکەش بکەن.