‎پاکپور وتوویەتی: ، "هێرشەکانمان بۆسەر بارەگای چەکدارەکان و گرووپە جووداخوازە تیرۆریستییەکانی دژە ئێران لە باکووری عێراق بەردەوام دەبن تاوەکو ئەوکاتەی هەڕەشەکان لادەبرێن و چەکیان لێ قەدەخە دەکرێت".

‎ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران بە دیاریکراوی ناوی هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) هێناوە کە بە وتەی ئەو دەستی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبووە.

‎ئەمڕۆ لە رێگەی سێ درۆنەوە بۆردوومانی بارەگاکانی هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە ناوچەی پردێ کرا.