پارتی بە بۆنەی(٤٨)ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پیرۆزبایتان لێ دەکەین

 

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

 

بە بۆنەی(٤٨)ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

 

بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..

 

بە بۆنەی (٤٨) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و،هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.

 

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناغی ئێستامان و، داکۆکیکردن لە مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکانمان و،پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکانو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی.

 

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

 

مەکتەبی سیاسیی

 

پارتی دیموکراتی کوردستان