مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کاربکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانییەکێتیی دەکەم.

 

هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن وخزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/6/1