ئەو کەسەی  کوژرا پەیوەندی بە رووداوەکەوە نەبوە

 

ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر، بەهۆی

دەستڕێژی گولەوە هاووڕڵاتییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندارکرا.

ئەو کەسەی کێشەی لەگەڵ بکوژەکە هەبووە، پێش چەند رۆژێک ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتووە، بکوژەکان چاودێری ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە وئاگادار نەبوون ئەو ئۆتۆمبێلە فرۆشراوە لای کەسێکی دیکەیە، تەقەیان لێکردوون و کەسێکیان کوشتووە و کەسێکی دیکەشیان بریندارکردووە.

لە دەوروبەری کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ترافیک لایتی شەقامی 100 مەتری هەولێر تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کراوە کەدو کەسی تیادا بوە و بەهۆیەوە کەسێکیان کوژراوە و ئەوی دیکەیان بریندارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

قوربانییەکان، ناویان (شەهاب و سەربەست)ە ، لە ئەنجامدا شەهاب کوژراوە و سەربەستیش بریندارە.

روداوەکە لەکاتێکدا بوە کە ئۆتۆمبێلەکە لە ترافیک لایتەکەدا وەستاوە و ئەو کەسەی کوژراوە نزیکەی 10 گوللەی بەرکەوتوە و شۆفێر بوە،بریندارەکەش چوار گوللەی بەرکەوتوە و لە تەنیشت شۆفێرەکە دانیشتوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.