بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

 

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

 

بەتۆمەتی دزینی‌ بڕێک پاره‌‌‌، مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی‌ نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردو دەستیشگیرابەسەر ئه‌‌‌و پاره‌‌‌یه‌‌‌دا که‌‌‌ تۆمه‌‌‌تبار دزی بووی‌

 

دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌‌‌ک سکاڵای تۆمارکرد کە لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ بڕێک پاره‌‌‌ی‌ لێدزراوه‌‌‌، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانیلێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت، لەکاتیدەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەرئه‌‌‌و پاره‌‌‌یه‌‌‌دا که‌‌‌ تۆمه‌‌‌تبار دزی بووی‌.

 

لەئێستادا تۆمەتبار (چ، أ، ک) کە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌‌‌پێی ماده‌‌‌ی٤٤٦ له‌‌‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەودانی ناوە بەتاوانەکەیدا.