بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: بەتۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

 

بەتۆمەتی دزیکردن، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی  نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک لە شاری بەغدا دەستگیرکرا و دەستگیرابەسەر ژمارەیەک ئامێری پەیوەندیکردن کە تۆمەتبار دزیبووی .

 

دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزییانلێکراوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیسلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دەرکەوت کە تۆمەتبار بەرەو شاری بەغدا هەڵاتووە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەڕێزبەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەیەکی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و بەهاوکاری نەهێشتنیتاوانی بەغدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرابەسەر ژمارەیەک ئامێری پەیوەندیکردندا .

 

لە ئێستادا تۆمەتبار(ح،خ، أ لەدایکبووی 2004 – بەناسنامە عەرەب) کە چەند فەرمانێکی گرتنی هەیە بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێیماددەی 446 و 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .