ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە نێوان ژمارەیەک کەسدا لە سەیدسادق شەڕ رویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بە گوللە و چەقۆ برینداربون، بەهۆیسەختی برینەکانیان سیانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون

 

سامان نادر، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری سه‌‌‌نته‌‌‌ری فریاکه‌‌‌وتنی خێرای سلێمانی 122 لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌‌‌یاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ سێ بریندارگەیەنراونەتە سلێمانی و لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان بۆ دەکرێت کە لە شەڕێکدا لە سەیدسادق برینداربون".

 

ئەو کەسانەی کە شەڕیان کردوە خزمی یەکترین و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لە نێوانیان رویداوە و برینداری لێکەوتوەتەوە کەبرینی سیانیان سەختە.