دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

گورچیلەیان فرۆشتووە

 

 

دوو کەس لە سلێمانی دەستگیرکران تۆمەتبارن بەوەی بازرگانیان بە جەستەی مرۆڤەوە کردووە و یەک گورچیلەیان بە 25 ملیۆن دینارفۆرشتووە

 

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانیشتووی شاری هەولێرە و تەمەنی 37 ساڵە و ئەوەی دیکەیانخەڵکی بەغدایە و تەمەنی 35 ساڵە.

 

تۆمەتبارەکان لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرای سلێمانی، بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی ئازادی دەستگیر کراون.