ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕیارە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوەو گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوویپەرلەمانی کوردستان بکەن.

 

ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان پارتی و یەکێتی دوای ئەوە دێت کە 16ی ئەم مانگە شاندی هەردوولا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسلێمانی کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایگەیاند: "هەردوو لا بڕیارماندا وەک  یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیدیکەش  ئەنجامبدرێت بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لە رووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و رووبەڕووبونەوەیئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەن".