300 منداڵ لە سللێمانی توشی نەخۆشی هەوکردنی مێشک بوون
د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا ٣٠ ٠ منداڵ تووشی نەخۆشییەکە بوون، ڕۆژانە ١٠ بۆ ١٢ حاڵەت تۆماردەکرێت، چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆرینەی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە ڤایرۆسیە و چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەکەدا هەیە، نهۆمێکی تایبەت بۆ ئەونەخۆشیە جیاکراوەتەوە.
داواش لە دایکان و باوکان دەکات، لە کاتی هەستکردن بە نیشانەکانی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک، منداڵەکانیان ببنە لای پزیشکیپسپۆڕی منداڵان.