یەکێتی نەتەوەیی .دەستەواژەیەکی سەرنجڕاکێشە زۆر جار بەکارهێنراوە  بەتایبەتی لە لایەن هەندێ کەس و لایەنەوە کە باوەریان پێ نییە

 

تەنها بۆ خۆ دزینەوە یە لە پابەندبون بە ناوەروکی  دەستەواژەکە، (ئەگەر نا کاری هاوبەشی نەتەویی و بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەیی کروکیبزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانە ) و ئەرکێکی پیروزی گەلەکەمانە ، پێموایە ئەوانەی زووزوو دەستەواژەکە بە روکەش بەکاری دێننپێویستە هەڵوەستەیەک بکەن و ئەم هەنگاوانە بەدیاریکراوی بیهاوێژنØ› دەستهەڵگرن لە دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان و دورکەونەوە لەئاڵوزکردنی  بارودۆخەکان بە هۆکاری کێشەکانیان لە گەڵ وڵاتانی دیکەی دابەشکەری کوردستان ، وکاربکەن لە پێناوی یەکخستنەوەیخەباتی لایەنە سیاسییەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لە هەر بەشێکی کوردستاندا بەپێی هەل و مەرجی خەبات و تایبەتمەندی . هەروەها ئەوهێزانەی لە هەرێمی کوردستاندا بونیان هەیە ، کوردانە بیربکەنەوەو شێلگیرانە بێنە پێشەوە لە پێناوی چارەسەرکردنی گرفتەکان لە رێگایهەماهەنگی حزبی و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە کوتاییدا کار بکرێت بە ئاراستەی دارشتنی پلانێکیگشتگیری هاوکاری  و پشتیوانی  لە نێوان هێزە سیاسییەکانی هەمو بەشەکانی کوردستاندا دور لە هەر جورێکی دەستوەردان ، بەدەر لەمئاراستەیە هەمو باسکردنێک لە بارەی یەکێتی نەتەوەیی تەنها پروپاگندەیەکی چەواشەکارانەی رووت و بێ  واتایە.

 

عارف روشدی