‎بافڵ تاڵه‌‌‌بانی، سه‌‌‌رۆکی یه‌‌‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌‌‌یاند، رووداوە دڵتەزێنەکەی شەوی رابردووی دهۆک و گیانلەدەستدان وبرینداربوونی ژمارەیەک خوێندکار، کرێکار، پۆلیس و ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ خەمێکی گەورەی خستە دڵمانەوە.شەوی رابردوو بەهۆیتەقینەوەی غازی شلەوە لە بەشە ناوخۆییەکی دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 32 کەسیش بریندار بوون، بافڵ تاڵه‌‌‌بانی، سه‌‌‌رۆکییه‌‌‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌‌‌یاند: رووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی دهۆک و گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک خوێندکار،کرێکار، پۆلیس و ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ خەمێکی گەورەی خستە دڵمانەوە.وتیشی: "هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەی کەسوکاریقوربانییەکانین و دڵمان لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەی دهۆکی ئازیزە".جەختیشیکردەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەمووکارێکیپێویست لەپێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی برینداران ئامادەیە و هەماهەنگ دەبین.

 

‎شەوی رابردوو، لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە روویداو بەهۆیەوە چوار کەسگیانیانلەدەستدا و 33 کەسی دیکە بریندار بوون، که‌‌‌مێک پێش ئێستاش به‌‌‌هۆی سه‌‌‌ختی برینه‌‌‌که‌‌‌ی، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ برینداره‌‌‌کان که‌‌‌ پۆلیسه‌‌‌ گیانیله‌‌‌ ده‌‌‌ستدا، به‌‌‌مه‌‌‌ش ژماره‌‌‌ی ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی گیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ستداوه‌‌‌ گه‌‌‌یشته‌‌‌ پێنج که‌‌‌س.

 

‎ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی غازەوە و لە سلێمانیش بەهەمان هۆکار ماڵێک تەقیەوە و 15 کەس گیانیان لەدەستدا کە چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.