پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین

 

ئه‌‌‌مڕۆ هه‌‌‌ینی  مه‌‌‌کته‌‌‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌‌‌یامێکی بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌، تێیدا هاتووه‌‌‌: بە ناوی لایەنگر و ئەندامان وسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین، کە دوێنێ لە رێوڕەسمیکردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.

ئەوەشخراوەتەڕو، ئەم پەیام و دەستپێشخەرییەی جەنابی سەرۆک بارزانی، وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمربەرزدەنرخێنین و، هەموو ئامادەیی خۆشمان بو جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک رادەگەینین.

 

پارتی دووپاتیش ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە وهەرێم، هەنگاوی کردەیی بۆ بە جێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە راست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵهەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبرین.