وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگه‌‌‌یاند، شه‌‌‌وی رابردوو کچێکی ته‌‌‌مه‌‌‌ن 11 ساڵان که‌‌‌ دانیشتووی شاری هه‌‌‌ولێره‌‌‌ و به‌‌‌سه‌‌‌ردانهاتوونه‌‌‌ته‌‌‌ قه‌‌‌ڵادزێ له‌‌‌ چه‌‌‌می خاسێی سنووری قه‌‌‌زای پشده‌‌‌ر خنکاوه‌‌‌

عەلی قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین  راگەیاند: کچێک بەناوی ئاسیا ئەشڕەف تەمەن 11 ساڵ دانیشتویپارێزگای هەولێر لەگەڵ باوەژنەکەی بۆسەردانی هاتوونەتە قەڵادزێ. له‌‌‌ چه‌‌‌می خاسێی سنووری قه‌‌‌زای پشده‌‌‌ر خنکاوه‌‌‌


وتیشی: "شەوی رابردوو لە سەرچاوەی چەمی خاسێ لە سنوری قەزی پشدەر ئه‌‌‌و کچه‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌ن 11 ساڵه‌‌‌ خنکاوە".

باسی له‌‌‌وه‌‌‌شکرد: "لە ئێستادا تیمە کانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین سەرقاڵی گـەڕانن بەدوای تەرمی منداڵه‌‌‌کە".