فڕۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی هه‌‌‌ولێر، ئاگاداری گه‌‌‌شتیاران ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ بۆیان هەیە دوو کارت (Credit Card) له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خۆیان ببەنە ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات

 

ده‌‌‌قی ئاگادارییه‌‌‌که

 

ئاگاداری بۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر

 

‎دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی ((Credit Card, Debt Card بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بەنزیکەیی ( 2150 ) کارت دەستی بەسەردا گیراوە،. لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارهاتووە.

 

‎ئاگاداری گەشتیاران فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێرە دەکەینەوە، ئەم بابەتە ڕێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان ڕێکخراوە. هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەربانکێک دا.

 

‎تێبینی/ بەدەر لەم ڕێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسای دەبێت