وڵاتى قەتەر بڕیارى داوه‌‌‌ بە کردنەوەى کونسوڵگەرىی گشتیى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان

 

ئه‌‌‌مڕۆ چوارشەممە، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازیی لە خالید به‌‌‌ن حه‌‌‌مه‌‌‌د ئەلسڵێتى، باڵوێزی قەته‌‌‌ر له‌‌‌عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگەی په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌رێمی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە دیدارى باڵوێز و ئاماژەى بەگرنگیى برەودان بە پەیوەندیى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى قەتەر کرد، بەتایبەت دواى ئەوەى که‌‌‌ وڵاتى قەتەر بڕیارى داوه‌‌‌ بە کردنەوەىکونسوڵگەرىی گشتیى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان، هاوکات ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارى و ئاسانکارییەکى حکوومەتى هەرێمىکوردستانی دەربڕى بۆ ئەم هەنگاوە.

لەلایەن خۆیەوە باڵوێزی قه‌‌‌ته‌‌‌ر له‌‌‌ عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتى قەتەر خۆشحاڵە بە پتەوکردنى پەیوەندى لەگەڵ حکوومەتى هەرێمی کوردستان،بۆ ئەم مەبەستەش هەنگاوەکانى کردنەوەى کونسوڵگەریى گشتىی ووڵاتەکەیان لە هەرێمى کوردستان، هەنگاوى باش چۆتە پێش و بڕیارە لەمنزیکانە کونسوڵگەرى گشتیى وڵاتەکەیان بە شێوەیەکى فەرمى بکرێتەوە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین بارودۆخى ناوخۆ و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.