بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

 

بەتۆمەتی‌ سوکایەتیپێکردن‌ و هێرشکردنە سەر ژنێک و ڤیدیۆکردنی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

 

بەتۆمەتی‌ هێرشکردنە سەر ژنێکو سوکایەتیپێکردنی‌ پاشان ڤیدیۆکردنی ، مەفرەزەکانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ کوردسات دووتۆمەتباریان دەستگیرکرد.

 

دوای‌ ئەوەی‌ ژنێک سکاڵای‌ یاسایی‌ تۆمارکرد کە موبایلەکەی‌ لێدزراوە ، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و دوایوەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی‌ پۆلیسەوە دەستگیربکرێن و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەکەیاندا .

 

لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بوو سەرەنجام دەرکەوت کە تۆمەتبار چەند جارێک هەستاوە بەسوکایەتیکردن و هێرشەکردنە سەر ژنەکە و لەگرتەیەکیشدا کە لەشاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆمارکراوە دەرکەوتووە کە تۆمەتبار سوکایەتی بە ژنەکە دەکات  و تەقەیبەسەردا دەکات .

 

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش، س، ع) لەدایکبووی‌ 1999 و (ر، ح، ق) لەدایکبووی‌ 1997 بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌ولێکۆڵینەوەکان بەردەوامە .