ڕێککەوتنی کاتی هەولێرو بەغدا هەنگاوێکی پێویست بوو

یەکەم : بۆ ئەوەی چیتر هیچ لایەنێک نەتوانێت مافی بەشداربونی دەستوریانەی هەرێمی کوردستان فەراموشبکات لە مامەڵەکردن لە بواریسێکتەری نەوت و غازی کوردستاندا و بەڵکو هاوبەش بێت لە چاودێریکردنی سەرجەم پروسەکانی پەیوەندیدار بە پرسی نەوتەوە لە عیراقدا لەڕێگای دەستنیشانکردنی جێگرێک و چەند بەرێوبەرێکی کورد لەکومپانیای سومودا ،   

                    دووەم Ø› دەبێتە بەردەبازێک بۆهەنگاونان و سەرڕاستکردنی یاسای بودججەو نەوت و غازیش لە پارلەمانی عیراقیدا .

سییەم Ø› دەبێتە بنەمایەک بۆ جێگیربون و گەشەپێدانی بواری ئابوری لە هەرێمی کوردستاندا و کێشەی دواکەوتنی موچەو بەردەوامی پروژەخزمەتگوزارییەکان چارەسەر دەکات .

چوارەم Ø› هەنگاوێکە بۆ چەسپاندنی سیستمی بە رێوەبردنی فیدڕاڵی هەر وەک لە دەستوردا پیناسەکراوە کە هەمیشە خواستی جەنابیسەرۆک بارزانی و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم کوردستان بووە.

واتە ئەم رێککەوتنە تا راددەیەکی زۆر خواستە ڕەواو دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بەدیهێناوە و رێخۆشکەریش دەبێت بۆ ئەوەیحکومەت و نوێنەرانی  خەڵکی کوردستان لە پارلەمانی فیدڕالیدا سەرقاڵی جێبەجێکردنی خواستەکانی دیکەی گەلەکەمان بن بەتایبەتیجێبەجێکردنی مادەی (١٤٠ ) و ڕێگریکردن لە هەڵمەتی نوێی تەعریب و ڕاگواستنەوە لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەیهەرێمی کوردستان .

 

عارف رۆژدی

 

International News Agency Rudaw24

Rudaw 24 is a reliable news source

Past, Present, Future