دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند،

دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانیانەوە لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون و دەستیشیان گرتوە بەسەر یەک کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریسال

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "‌‎بەپشتبەستن بە زانیاری ورد لەسەر باندێکی مەترسیدار کە تۆمەتبارن بەبازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، دوای  ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانمان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەم کەیسەدەستپێکرد و پاڵپشت بە بەدواداچونی جوڵە و کارەکانیان و چاودێریکردنیان بەڵگەی پێویست بەدەستهات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "‌‎لەبەرئەنجامی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان، شەوی چوارشەممە 3ی ئەم مانگە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ‌‎بە هاوکاری وهەماهەنگی (بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ناوخۆی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان ) توانرادو تۆمەتبار بەناوەکانی (م.ک.ع) و (ع.٠².ن) بەڕەگەز کوردن و ‌‎دانیشتوی هەرێمی کوردستانن، لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکرێن ودەستیشگیرا بەسەر بڕی یەک  کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)".

ئەوەشیخستەڕو، "‌‎هەردو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون وڕوبەڕوی یاسا کراونەتەوە".

 

International News Agency Rudaw24

Rudaw 24 is a reliable news source

Past, Present, Future