وه‌‌‌زیری نه‌‌‌وتی عێراق رایگەیاند، رێککه‌‌‌وتننامه‌‌‌ی نێوان هه‌‌‌ولێر و به‌‌‌غدا تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ نه‌‌‌وت گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ته‌‌‌ قۆناغه‌‌‌کانی کۆتایی،

 

دەشڵێت، تورکیا له‌‌‌ ئێستادا سه‌‌‌رقاڵی چاککردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆری نه‌‌‌وتی به‌‌‌نده‌‌‌ری جه‌‌‌یهانه‌‌‌ که‌‌‌ نه‌‌‌وتی عێراق و هه‌‌‌رێمی کوردستان پێیدا هه‌‌‌نارده‌‌‌یده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کرێت.

 

ئه‌‌‌مڕۆ چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌، 3ـی 5ی 2023 حه‌‌‌یان عه‌‌‌بدولغه‌‌‌نی، وه‌‌‌زیری نه‌‌‌وتی عێراق له‌‌‌ میانی به‌‌‌شداریکردنی له‌‌‌ "کۆڕبه‌‌‌ندی عێراق له‌‌‌پێناوسه‌‌‌قامگیری و بووژانه‌‌‌وه‌‌‌" رایگەیاند، رێککه‌‌‌وتننامه‌‌‌ی نێوان به‌‌‌غدا و هه‌‌‌ولێر سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ نه‌‌‌وت گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ته‌‌‌ قۆناغه‌‌‌کانی کۆتایی و له‌‌‌ ئێستاداکار له‌‌‌سه‌‌‌ر یه‌‌‌کلاییکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ورده‌‌‌کارییه‌‌‌کانی ناو رێککه‌‌‌وتننامه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌کرێت که‌‌‌ ئه‌‌‌وپه‌‌‌ڕی تا دوو هه‌‌‌فته‌‌‌ی دیکه‌‌‌ ده‌‌‌خایه‌‌‌نێت.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، زانیارییه‌‌‌کان له‌‌‌ تورکیاوه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ بۆرییه‌‌‌کانی بۆری نه‌‌‌وتی عێراق بۆ به‌‌‌نده‌‌‌ری جه‌‌‌یهان له‌‌‌ژێر چاککردنه‌‌‌وه‌‌‌ وپشکنیندان، که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ش له‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی عێراقه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی دڵۆپه‌‌‌ نه‌‌‌وتێکی به‌‌‌فیڕۆ نه‌‌‌چێت.

 

International News Agency Rudaw24