شەوی رابردوو لە 10 شاری رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو و بەهۆیەوە لانیکەم حەوت کەس بە تەقەیراستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەهیدکراون.

 

رێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە، لە خۆپیشاندانەکانی شاری جوانڕۆ کە گرژی لێکەوتووەتەوەØ› بەهادین وەیسی، خوێندکار و عیرفان کاکاییمامۆستا لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران.

 

هاوکات لە خۆپیشاندانەکانی شاری دێوڵان و پیرانشار و سنە، پێنج خۆپیشاندەری تر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران

 

هەر شەوی رابردوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر حکومەتی ئێران و پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵکی مەهاباد خوێندکارانی زانکۆیکوردستان لە شاری سنە خۆپیشاندانیان کرد و پێکەوە سروودی ئەی ڕەقیبیان دەخوێندەوە.