بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواکانی کرێکاران بووە

 

دەقی پەیامەکە.

 

رۆژی جیهانیی کرێکاران لە هەموو کرێکاران و بونیادنەرانی کوردستان پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم.

 

کرێکاران و رەنجدەران پایەیەکی سەرەکیی کۆمەڵگە و بزوێنەری شۆڕشەکانی گەلەکەمانن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە هەناوی ئەمچینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیکرد. هەر بۆیە خۆی بە بەشێکی دانەبڕاوی ئەم هێزە کاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەکانیانلە یاد ناکات.

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواکانی کرێکاران بووە و هەوڵیداوە لەپێناو دەستەبەرکردنیژیانێکی شایستە و رەخساندنی دەرفەتی کار. ئەمەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەفادارییەکی بچووکە بەرامبەر گەورەیی و کاریگەرییئەو هێزە خۆڕاگرە.

 

دووبارە ئەم رۆژەتان پیرۆزبێت و کوردستان قەرزاری دەستە ماندووەکانی ئێوەیە

 

دڵسۆزتان

 

بافڵ تاڵەبانی

‎ International News Agency Rudaw24