نرخی مریشک دادەبەزێت

 

سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، یەک کیلۆ نرخی مریشکی زیندوو دوو هەزار و ٦٠ ٠  دینارە و پێشبینیشدەکەن لەم هەفتەیەدا نرخەکەی بۆ خوار دوو هەزار داببەزێت.

 

وتیشی، بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر مریشکی زیندوو بەراورد بە مانگی رەمەزان و جەژن نرخی مریشک دابەزیوە.

 

ڕاشیگەیاند، لە کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانیدا ڕێژەیکی زۆر مریشک بەرهەرم هاتووە و ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخەکەی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستا رێگای ناردنی مریشکی هەرێم بۆ شارەکانی عێراق کراوەیە و هەناردەکردن دەستیپێکردوەتەوە.

 

لە ماوەی رابردوودا نرخی یەک کیلۆ مریشک لە هەرێم گەیشتە نزیکەی پێنج هەزار دینار

 

International News Agency Rudaw24