مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆگیانلەدەستدانی کوڕکەی
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشت شاد بکات، سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت
مەسرور بارزانی هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەڵوێستی مەردانە و بەرپرسانە و نیشتیمانپەروەرانەی و جەختیلەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە دەبێ کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
لە بەرامبەردا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمیکوردستان دەربڕی.
International News Agency Rudaw24