مەسرور بارزانی

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەر٠Šی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی ( کوردستان ) لەلایەن ڕەوانشاد میر میقداد مەدحەت بەردخان وساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، گەرمترین پیرۆبایی لە ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەکەمو هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

بزاڤی ڕۆژنامەگەری و ئازادی بیروڕا و ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان، لە پەرەپێدان و گەشەپێدانی بەردەوامدایە و حکومەتی هەرێمیکوردستان ، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە ئازادی ڕاگەیاندن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ ڕۆژنامەنووسان بۆ ئەوەیئازادانە و

لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، کار و ئەرکەکانیان بەجێ بگەیەنن.

هیوادارم رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان، کاربکەن لە پێناو برەودان و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و کولتووری بەیەکەوەژیانیئایینی و نەتەوەیی و گرنگیدان بە پرسە نیشتمانییەکان و داکۆکیکردن لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی یاسایی ودەستووری و جێی هیوای هەموو کوردستانیان.

ئومێدەوارم ئامانجی سەرەکیی میدیاکارانی کوردستان، گەیاندنی ڕاستی و زانیاری باوەڕپێکراو و  هاوسەنگ و خزمەتکردنی خەڵک وهاووڵاتیانی کوردستان و بەرگریکردن بێت لە مافەکانی خەڵکی کوردستان. نابێت دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ببنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەیهزری توندڕۆیی و  هاندانی توندوتیژی و سووکایەتیکردن بە خەڵک و بەها و سیمبۆلە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان .

لەم یادەدا بە ڕێز و پێزانینەوە، یادی هەموو ئەو ڕۆژنامەونووس و نووسەر و ڕۆشنبیرانەی کوردستان دەکەینەوە کە بە بیر و بەرهەمەکانیان ،خزمەتێکی زۆری زمان و ڕۆشنبیریی کوردیی و دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانیان کرد و گیانیان لەم پێناوەدا بەخت کرد.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

International News Agency Rudaw24