پەیامی مەسعود  بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و کوردستان دەکەم. پیرۆزباییجەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان دەکەم

 

لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و بەختەوەری بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەخوازم و ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو وعیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ کردبێت و ئەو جەژنە ئارامی و ئاشتی و خێر و بەرەکەت بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.

 

مسعود بارزانی

 

29ـی ڕەمەزانی 1444ـی کۆچی

20ی نیسانی 2023ی زایینی