ئاسایشی ڕاپەڕین دوو باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکەن و دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگرن :

 

بەشی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەپشتبەستن بە زانیاری و بەدواداچونی وورد ، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیبەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە دوو چالاکی گرنگی بەئەنجام گەیاند ،

 

_ چالاکی یەکەم / لە ڕێکەوتی ٢٠ ٢٣/٤/١٢  ( دوو )

تۆمەتبار بەناوەکانی ( س ، ک ، أ ) و ( ک ، ر ، ح ) بەچەند جۆر و بڕێکی جیاوازی ماددەی هۆشبەر لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕیندەستگیرکرد ، یەکێک لە گومانلێکراوان

دانیشتووی شاری هەولێرە .

 

جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرەکان :

بڕی ( ١٠ ٠ ٠  ) گم لەجۆری ( هێرۆین )

بڕی ( ١٥٠ ٠  ) گم لە جۆری ( تریاک )

بڕی ( ٥٠ ٠  ) گم لە جۆری ( ماریجوانە )

بڕی ( ٥٠  ) گم لە جۆری ( کریستاڵ )

دەستگیراوە بەسەر ئامێری پێوانەکردن و کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ، هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی ( ٢٦ ) لە یاسایبەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

 

_ چالاکی دووەم / لە ڕێکەوتی ٢٠ ٢٣/٤/٩ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیانگرت بەسەر بڕی ( ٥٦ ) کگم ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) بە شێوەی شاراوە لەناو ( ١٧ قتوی کەتیرە )دا بوو ، ئامادەکرابوو بنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، لە ئێستادالێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە .

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە پێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانین ئاراستەی هاوڵاتیانی دڵسۆزی سنورەکەی بکات کە هەمیشەهاوکاری دەزگای ئاسایش بوون بە پێدانی زانیاری لەسەر پێشهات و ڕووداوەکان لە پێناو فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆهەرێمەکەمان .