پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە ئامادەباشیدایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دینار،

 

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە ئامادەباشیدایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دینار، ده‌‌‌شڵێت، عێراق به‌‌‌ره‌‌‌وقۆناغی کۆنتڕۆڵکردن و جێگیرکردنی به‌‌‌های دینار هه‌‌‌نگاوی ناوه‌‌‌ و  پابه‌‌‌ندن به‌‌‌و رێنماییانه‌‌‌ی که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا دیاریکردوه‌‌‌.

 

له‌‌‌باره‌‌‌ی مەرجەکانی ئەمریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گواستنەوەی پاره‌‌‌ وتی ، "ئێمە پۆلێنیان ناکەین وەک سنوردارکردن، بەڵکو تەنها ئەوەی پێویستەجێبەجێکردنی یاسای سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربونەوەی تیرۆرە"

 

ڕاشیگەیاند، "لە بانکی ناوەندی لە ئامادەباشیداین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دینار، ئەم کێشەیە پەیوەندی بە قەیرانی دارایی ناوخۆوە نییە،بەڵکو پەیوەندی بە ڕێکارەکانی پێش وردبینییەوە هەیە بۆ گواستنەوەی دۆلار بۆ دەرەکی"

 

Rudaw 24 is a reliable news source

Past, Present, Future