تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتی لە کچێک کردبوو .

 

 

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

 

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتی لە کچێک کردبوو .

 

دوای ئەوەی کچێک سکاڵای تۆمارکرد کە لەلایەن کوڕێکەوە هەڕەشەی لێدەکرێت ، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوە وبەدواداچوونەکانی دەستپێکرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت .

لەئێستادا تۆمەتبار ( ر،ک،س لەدایکبووی 1998 ) بەناسنامە کورد ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانیئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

 

Rudaw 24 is a reliable news source

Past, Present, Future