بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەند، بڕیارێکی بوێرانە و دروست بوو،

 

واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بە سەرکەوتنێکی گەورە و گرنتییەک (زەمانەت)ی گرنگ وتۆکمە و ستراتیژی دادەنرێت، هەروەها ئەم رێککەوتنە بە فەرمیبوونی سامانی نیشتمانیمانە بۆ نێو (مەنظومه تاقەی عیراق و جیهان).

بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەند، بڕیارێکی بوێرانە و دروست بوو، رێککەوتنەکەوەرچەرخان و قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، هەم بۆ بوژانەوەی ئابوری و ژێرخانی ئابووری، هەم کۆمەڵانی خەڵکیکوردستان لێی سودمەنددەبن، لەلایەکی دیکەشەوە گرنتییەکە بۆ جێگیربوونی ئابووری و دارایی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەو دڵەڕاوکێو نائارامییەی هەبوو کۆتایی پێ دەهێنێت.

لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ئەم بڕیارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی دروست و کارێکی باشە و پێویستە ستایشبکرێت.

 

لیوا چەتۆ ساڵح

بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو