راستی روودای شەرەتەقەکەی ئەمرۆی سلێمانی

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەنێوان چەند پاسەوانێکی (هاوڕێ مەلا ستار)  پەڕلەمانتاری یەکێتی  و  پاسەوانەکانی شارینیشتەجێبوونی دایک لە سلێمانی روویدا  لەئەنجامدا دوو پاسەوانی هاوڕێ مەلا ستار برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە

 

سەرەتا میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پاسەوانەکانی شاری دایک بە مەبەست تەقەیان  لە پاسەوانەکانی هاوڕێ مەلا ستار کردوە و  هاوڕێ مەلا ستاریش ئاماژەی بەوەکرد هیچ کێشەیەکی لەگەڵ  کەس نەبووە و تەنها لەبەر ئەوە تەقە لە پاسەوانەکانی کراوە، چوونکە چەندمانگێکە دەستی بۆ دۆسیەی  نیشتەجێکردن و کۆمپانیاکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بردوە و چەند گەندەڵیەکی ئاشکرا کردوە ،یەکێک لەو کەسانە خاوەنی  پرۆژەی شاری دایک یەکێکە لەو کەسانەی لە پڕۆژەکەیدا گەندەڵی زۆری کردوە .

 

بەڵام دواتر سامان  حاجی فایق خاوەنی پڕۆژەی شاری دایک بە میدیاکانی راگەیاند کە پاسەوانەکانی هاوڕێ مەلا ستار هەڵیانکوتاوەتەسەری و ویستویانە بیڕفێنن و ئەوانیش بەرگرییان لەخۆیان کردوە .

 

سامان حاجی فایق  ئەوەشی خستەڕوو هاوڕێ مەلا ستار چەند جار فشاری لەسەر دروست کردون کە  شوقەیەکی بەنرخێکی تەواو هەرزانو نرخێکی رەمزی پێ بدات ، بەڵام ئەوان رازی نەبوون بۆیە لەوکاتەوە هاوڕێ مەلا ستار چەندین  جار پاسەوانەکانی ناردوەتە سەری و داوایسەرانەی لێکردوون .

 

سامان حاجی علی ئەوەشی وت ئەمە چەندین جارە  پاسەوانەکانی هاوڕێ مەلا ستار هەڕەشەیان لێدەکەن و دەیەوێت بەزۆر  شوقەیەکی لەشاری دایک پێ بدرێت .

 

هاوڕێ مەلا ستار  پەڕلەمانتاری یەکێتیە لە  پەڕلەمانی کوردستان و زاوای مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکێتی و ئاوەڵزاوای بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیە

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو