نرخی کاره‌‌‌بای مۆلیدە ئه‌‌‌هلییه‌‌‌کان بۆ مانگی سێ دیاریکرا

 

 

â­ە️دەقی ڕاگەیەندراوەکە

 

â­ە️نرخی یه‌‌‌ک سه‌‌‌عات کاره‌‌‌بای موه‌‌‌لیده‌‌‌ له‌‌‌(1 بۆ 31ـی ئازار 2023) له‌‌‌نێوان حه‌‌‌وت هه‌‌‌زارو  750 دینار بۆ هه‌‌‌شت هه‌‌‌زار و (750) دینارده‌‌‌بێت هاوکات بەرنامەی موەلیدەکانیش گۆڕانکاری تێدا کرا.

 

â­ە️به‌‌‌پێی کۆنووسی کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ی لیژنه‌‌‌ی دیاریکردنی نرخی موه‌‌‌لیده‌‌‌ ئه‌‌‌هلییه‌‌‌کان، کارکردن و ته‌‌‌رخانکردنی کاره‌‌‌با له‌‌‌لایه‌‌‌ن موه‌‌‌لیده‌‌‌ ئه‌‌‌هلییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌بۆ هاوڵاتیان له‌‌‌مانگی شوباتدا له‌‌‌نێوان (158) بۆ (180) سه‌‌‌عاتدا بووه‌‌‌، نرخی هه‌‌‌ر سه‌‌‌عاتێک بۆ یه‌‌‌ک ئه‌‌‌مپێڕ به‌‌‌ (49) چل و نۆ دیناردیاریکراوه‌‌‌،‌ به‌‌‌مه‌‌‌ش نرخی یه‌‌‌ک ئه‌‌‌مپێڕ کاره‌‌‌بای موه‌‌‌لیده‌‌‌ی ئه‌‌‌هلی له‌‌‌ ناوشاری سلێمانی بۆ مانگیئازار له‌‌‌نێوان حه‌‌‌وت هه‌‌‌زار و (750) دیناربۆ هه‌‌‌شت هه‌‌‌زار و (750) دینار ده‌‌‌بێت، هاوکات نرخی کیلۆوات هاوەری موەلیدەی ستییەکانیش بە(368) دینار بووە.

 

â­ە️به‌‌‌هۆی جیاوازی کارپێکردنی موه‌‌‌لیده‌‌‌کا‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڕه‌‌‌کێک بۆ گه‌‌‌ڕه‌‌‌کێکی دیکه و دابینکردنی کاره‌‌‌با بۆ هاوڵاتیان‌، نرخی ئه‌‌‌مپێڕێک کاره‌‌‌بایموه‌‌‌لیده له‌‌‌ گه‌‌‌ڕه‌‌‌کێک بۆ گه‌‌‌ڕه‌‌‌کێکی دیکه‌‌‌ جیاواز ده‌‌‌بێت.

 

â­ە️هاوکات، خشته‌‌‌ی کارپێکردنی موه‌‌‌لیده‌‌‌ و پێدانی کاره‌‌‌با تا کۆتایی مانگی ره‌‌‌مه‌‌‌زن له‌‌‌ سه‌‌‌عات (01:00)ـی پاشنیوه‌‌‌ڕۆ بۆ سه‌‌‌عات(05:00) به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یان و دواتر له‌‌‌ سه‌‌‌عات (07:00) بۆ سه‌‌‌عات (8:30) به‌‌‌یانی موه‌‌‌لیده‌‌‌کان کاره‌‌‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌‌‌که‌‌‌ن، ته‌‌‌نها له‌‌‌ رۆژانیهه‌‌‌ینی و پشووە فەرمییەکان نه‌‌‌بێت که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌عات (12)ـی پێشنیوه‌‌‌ڕۆوه‌‌‌ کاره‌‌‌با ده‌‌‌ده‌‌‌ن به‌‌‌ هاوڵاتیان.

 

â­ە️لیژنه‌‌‌ی دیاریکردنی نرخی موه‌‌‌لیده‌‌‌ ئه‌‌‌هلییه‌‌‌کان، له‌‌‌ کۆنوسه‌‌‌که‌‌‌دا جه‌‌‌ختیان له‌‌‌وه‌‌‌ کردوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌کاتی کوژاندنه‌‌‌وه‌‌‌ی کاره‌‌‌بای نیشتیمانینابێت کارپێکردنی موه‌‌‌لیده‌‌‌ و پێدانی کاره‌‌‌با به‌‌‌هاوڵاتیان له‌‌‌ (10) خوله‌‌‌ک زیاتر بخایه‌‌‌نێت، به‌‌‌پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رپێچییه‌‌‌ و خاوه‌‌‌ن موه‌‌‌لیده‌‌‌که‌‌‌ سزاده‌‌‌درێت.

 

راگەیاندنی

بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_کارەبای_سلێمانی

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو

#kurdish #iraq#kurdistan #erbil #slemani #halabja #kalar #mariwan #mahabat #london #scotland #england #rudaw24