بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بدات و کوتلەی بەدریش داوای دواخستنی دەنگدانەکە دەکات

 

مەهدی ئامرلی سەرۆکی کوتلەی بەدر لە پەرلەمانی رایگەیاند، دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نین، بەڵام دەبێت داواکارییەکانمان جێبەجێبکرێن

ئاشکراشی دەکات، لە دژی دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەوەستنەوە ئەگەر بەپارێزگابوونی قەزاکانی فاو و دوزخورماتوو و تەلەعفەر  نەخرێنە دەنگدانەوە

جەختیشی کردەوە کە دان بە مافی هەڵەبجە وەک پارێزگا دادەنێن، بەڵام جیاوازی نێوان هیچکام لە قەزاکان ناکەن بۆ بەپارێزگابوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی‌ (13ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی وه‌‌‌زیرانی عێراق رێکاره‌‌‌کانی به‌‌‌ پارێزگاکردنی هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه‌‌‌ی ته‌‌‌واوکرد،پڕۆژه‌‌‌یاساکه‌‌‌ی په‌‌‌سه‌‌‌ندکرد و ره‌‌‌وانه‌‌‌ی په‌‌‌رله‌‌‌مانی عێراقی کرد بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ببێته‌‌‌ 19ـه‌‌‌مین پارێزگای عێراق.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو