کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاری و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ ی خاکەلێوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان شەش لایەن و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانیکوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەد نەزیف قادری لە بارەگای پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەدا پرسی یەکگرتوویی، یەک‌گووتاری، هاوکاری و هەماهەنگی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شۆڕشیژینا و دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ڕۆژەڤی کوردستان و ئێران قسە و باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.

لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەدا پێداگری لەسەر درێژەدان بە دانیشتن و هەماهەنگیی پتر لەگەڵ یەکتر کرایەوە.

شەش لایەنەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتی بوون لە:

- پارتی ئازادیی کوردستان

- پارتی سەربەستیی کوردستان

- کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

- ڕیکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان

- بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

- پارتی سەربەخۆیی کوردستان

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،ئایندە