بەریتانیا : پێشبینی دەکرێت لەماوەی چەند هەفتەیەکدا پلانەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ گواستنەوەی کۆچبەران لەهۆتێلەکانەوە بۆ بنکەسەربازییەکانیان  دەست پێبکات

 

 

بەگوێرەی تۆڕی "سکای نیوز"ی بەریتانی، پێشبینی دەکرێت لەماوەی چەند هەفتەیەکدا پلانەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ گواستنەوەیکۆچبەران لەهۆتێلەکانەوە بۆ بنکە سەربازییەکانیان  دەست پێبکات . وە تەنانەت کەشتییە جێهێڵراوەکان ڕابگەیەنرێت.

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پێناچێت پێشنیازەکانی پێشوو بۆ بەکارهێنانی کەمپەکانی پشودان‌و داخلی خوێندکاران بۆ نیشتەجێکردنیکۆچبەران جێبەجێبکرێن، حکومەتیش ئاماژەی بەوەکردوە کە دەیەوێت کۆتایی بەبەکارهێنانی هۆتێلەکان بۆ نیشتەجێکردنی پەناخوازانبهێنێت.

لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاندوە، بەردەوام باسمان لەو گوشارە گەورەیە کردوە کە سیستەمی پەنابەریمانلەئەنجامی زیادبونی گەشتە نایاسایی‌و مەترسیدارەکان بۆ وڵاتەکەمان لەسەریەتی.

هەروەک وتویەتی، "لەسەر ئاستی حکومەت‌و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بەردەوامدەبین لەدیاریکردنی بژاردەکانی مانەوەی  پەنابەرانلەوڵاتەکەماندا".

لەماوەی ڕابردودا حکومەتی بەریتانیا وردەکاریی پڕۆژەیاسایەکی نوێی ئاشکراکرد کە بەگوێره‌‌‌ى ئەوە مافی پەنابەریی ئەو ئەوکەسانەڕەتدەکرێتەوە کە بەبەلەمی بچوک‌و لەڕێگه‌‌‌ی کەناڵی ئینگلزییەوە دەگەنە بەریتانیا، ئەم پێشنیازەش لەلایەن بەشێک لەڕێکخراوە مرۆییەکانەوەڕەخنەی لێگیرا بەوەی کردەیی نییەو مافی هەزاران کەسی شایستە بۆ داواکردنی مافی پەنابەریی بەتاوان هەژماردەکات.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو