بە داخەوە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زؤر ناشەفافانە و دوور لە ڕاستی و ناواق٠Šعیانە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمیکوردستان دەکات

 

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان دەلێت، بە داخەوە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زؤر ناشەفافانە و دوور لە ڕاستی وناواق٠Šعیانە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان دەکات و دووڕوویی و ئیزدواجیەتی تێدایە و وەکو پێویست، ئاماژە بەهەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم ناکات بەتایبەتی لە بابەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، کە بە تەحەدایەکی گەورە دادەنرێت لەسەر هەرێمیکوردستان.

 

‎حکومەتی هەرێم لەو وەڵامەدا دەلێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئارەزوی خۆیان شت دەنوسن و پشت بەو زانیارییانە نابەستن کەحکومەتی هەرێم پێشکەشیانی دەکات.

 

‎هەر لەو وەلامەدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان، پەنجەی تۆمەت بۆ بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا رادەکێشن، بەوەی لەگەڵ وەهابهەڵەبجەیی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆردا کۆبونەتەوە، لەکاتێکدا ئەو لە دۆسیەی تیرۆرکردنی هاوکارجافدا داواکراوە و تۆمەتباری سەرەکیە.

‎بەوەشەوە نەوەستاوە، دیندار زێباری، دەڵێت، مایەی نیگەرانییە کە کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ چەند کەس،گرووپی میدیایی و ژمارەیەک لە بەناو رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکات و پاڵپشتی داراییان دەکات کە ئەجێندای سیاسییان لە پشتەو تەنانەت زۆریشیان مۆڵەتی یاسایی کارکردنی نییە

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو