لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا

دوو پۆل٠Šس بونە قوربانی

 

کامەران عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیلۆن راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆتۆمبیلێک کە سێ پۆلیسی بنکەی پۆلیسیگاپیلۆنی تێدابوو لەکاتی هاتنیان بۆ دەوام ئۆتۆمبیلەکەیان لەڕێگەی گوێرەکانی لەنێوان ناحیەی بنگردو گاپیلۆن وەرگەڕاو بەداخەوە بەوهۆیەوە دوو کەسیان بەناوی (یەختیار و دانا ) گیانیان لەدەستداو ئەوەی دیکەشیان بریندار بووە

‎وتیشی: "پۆلیسەکان دانیشتووی قەزای حاجیاوان‌و لەوێوە بەمەبەستی دەوام هاتوونەتە گاپیڵۆن‌و تووشی ئەو روداوە بوون".

‎ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تەرمی پۆلیسەکان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوەو لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە دەستی پێکردووە

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو