لە سلێمانی گۆڕانکاری لە کاتی بانگدا دەکرێت

 

بەبڕیاری لیژنەی فەتوا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، گۆڕانکاری لەکاتیبانگەکاندا دەکرێتو گۆڕانکارییەکانیش زۆرتر لە کاتی بانگیبەیانی‌ وعەسردایەØ› گۆڕانکاریی بانگی ئێوارەش نزیکەی 5 خولەکە.

 

د. محەممەد عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی پێداچوونەوە بە خشتەی کاتیبانگەکان لە سنووری سلێمانی ڕایگەیاند: ‏‏"نزیکەی 30 ساڵە ئەوخشتەی بانگدانە هەیە و هیچگۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، هەندێک لە مامۆستایان بەتایبەت لەرەمەزانی رابردوودا رەخنە ئەوەیانهەبوو کە زووتر بانگ دەدرێت. دوایپێداچوونەوە بۆمان دەرکەوت قسەکەیان راستە، بۆیە ئەو گۆڕانکارییانەمانکرد."‏

 

وتیشی، "گۆڕانکارییەکان بەپێی مانگەکانجیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کاتی بانگدانی بەیانیو عەسر زۆرگۆڕاوە، بەیانی نزیکەیحەوت خولەکو عەسریش نزیکەی 15 خولەکدرەنگتر بانگ دەدرێت، بۆ نوێژی نیوەڕۆ، ئێوارەو خەوتنانیش نزیکەیپێنج خولەک درەنگتربانگ دەدرێت."

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو