باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیر کران

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و هەواڵگریی بەغدا رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا سەر بە وەزارەتیناوخۆی عێراق، توانییان باندێکی مەترسیدار دەستگیر بکەن، کە بازرگانییان بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە کردووە و دوو کەسیاندەستگیر کردووە.

 

ڕاشیگەیاندووە، "ئەو باندە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتیش کاریان کردووە و بە پارە قوربانییەکانیان رازی کردووە بە فرۆشتنی ئەندامانیجەستەیان."

 

ئاماژەبەوەشکراوە، "دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر و هاوئاهەنگی لەگەڵ فیرقەی یەکەمی پۆلیسی ئیتیحادی و نووسینگەیبەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، توانیویانە کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە و سەنەدی زەویوزار دەستگیر بکەن و بەپێیمادەکانی 298 و 295 بیدەنە دادگە."

 

هاوکات مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای نەجەف، توانیویانە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگاکەدەستگیر بکەن

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو