مەسرور بارزانی لە سەر کوشتنی چوار کوردی رۆژئاوا پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە ، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردنبە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەیقوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 

بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانیتاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو